كۆبوونەوەی نێوان هەولێر و بەغدا دواخرا

:: AM:09:23:20/04/2026 ‌
بڕیار بوو ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی گرنگ لە نێوان بەرپرسانی هەولێر و بەغدا لەسەر سیستمی ئەسیكۆدا ئەنجام بدرێت، بەڵام كۆبوونەوەكە بۆ كاتێكی نادیار دواخرا، ئەوەیش دوای پەشیمانبوونەوەی عێراق.

ئەمڕۆ دووشەم 20ـی نیسان، بەپێی زانیارییەكان، بڕیار بوو ئەمڕۆ دووشەم ئەنجوومەنی باڵای ئابووریی عێراق لە بەغدا كۆ ببێتەوە، شاندێكی هەرێمی كوردستانیش لە كۆبوونەوەكە بەشداری بكات.

ئەوەیش زانراوە، گفتوگۆی كۆبوونەوەكە لەسەر ئەو گرفتە دەكرێ كە ئێستە لە نێوان هەولێر و بەغدا هەیە و لەسەر چۆنێتی جێبەجێكردنی سیستمی ئەسیكۆدا.

بەپێی زانیارییەكان، عێراق ئامادەیی كۆبوونەوەكە نەبووە و شاندی هەرێمی كوردستان هیچ كێشەیەكی نەبووە لەسەر ئەو رێككەوتنەی كردوویانە تا بگەن بە خاڵی‌ كۆتایی.

عێراق بڕیاری داوە لە سەرەتای ئەمساڵ سیستمی ئەسیكۆدا لە كاروباری فڕۆكەخانە و دەروازە سنوورییەكان و وەرگرتنی پارەی گومرگ و حەواڵەكردنی پارە بۆ دەرەوە جێبەجێ‌ بكات.


وشە - رامیار جەواد