لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە بەردەوام كار لەسەر زەویی فەرمانبەران دەكرێت، ئێستە قۆناغی یەكەمی ئەو زەوییانەی دابەش كراون چووەتە جیاكردنەوە.
ئەمڕۆ دووشەم 20ـی نیسان، شوكریە عەباس بەڕٍێوەبەری نەخشەدانان لە وەزارەتی شارەوانی، بە "وشە"ـی راگەیاند، كاری زۆر لەسەر زەوییەكان كراوە، ئێستە قۆناغێكی نوێ هەیە، ئەویش كوژاندنەوەی زەوییەكان كۆتایی هات.
زیاتر گوتی، ئێستە لێكبوون و جیابوونەوە بۆ زەوییەكان دەكرێت، چونكە چەندان فەرمانگەی تێدایە، دواتر ئاراستەی تاپۆ دەكرێت و ژمارەیان پێ دەدرێت.
باسی لەوەش كرد، دوای وردبینی، دووبارە فایل و كۆتایی ژمارەیان بۆ دەكرێت و پرۆسەكە پرۆسەیەكی دوور و درێژە و كاتی پێویستە.
27ی ئایاری ساڵی 2024 مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان، بڕیاری دا زەوی بەسەر فەرمانبەرانی كوردستان دابەش بكرێت كە لە رابردوودا سوودمەند نەبوون. بەپێی رێنوێنیی ئەنجوومەنی وەزیران، هەر فەرمانبەرێك بەپێی شوێنی نیشتەجێبوونی یان كارتی زانیاری، 200 مەتر زەوی وەردەگرێت.