مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە عەدنان دەرجال سەرۆكی یەكێتیی تۆپی پێی عێراق كرد.
لە دیدارەكەدا دۆخی وەرزش لە عێراق و هەرێمی كوردستان تاوتوێ كرا و دووپات لە پەرەپێدانی هاریكاری و هاوئاهەنگی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵ لە بواری وەرزش كرا.
سەرۆكی یەكێتیی تۆپی پێی عێراق، ستایشی ڕۆڵی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی لە بواری پشتیوانیكردنی بزاڤی وەرزشی و وەرزشكاران لە عێراق و هەرێمی كوردستان كرد كە بووەتە هۆی پێشكەوتن و پێشەنگبوونی یانە وەرزشییەكانی هەرێمی كوردستان و بەدەستهێنانی چەندان دەستكەوتی گرنگی وەرزشی لەسەر ئاستی عێراق و نێودەوڵەتی بە گشتی.
سەرۆكی حكوومەت دەستخۆشی لە ڕۆڵی كارای سەرۆكی یەكێتیی تۆپی پێی عێراق كرد لە پێشخستنی بزاڤی وەرزشی لە عێراق و هەموو پشتیوانییەكی بۆ دووپات كردەوە.