رێگەیان نەدا تیمی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ سەردانی گیراوانی لالەزار بكات

:: PM:12:29:21/04/2026 ‌
بڕیار بوو ئەمڕۆ تیمێكی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، سەردانی گیراوانی لالەزار بكات و لە تەندروستییان بپرسێت، بەڵام لەلایەن هێزە تەناهییەكانی سلێمانی بەربەست بۆ سەردانەكەیان دروست كرد.

ئەمڕۆ سێشەم 21ـی نیسان، سلێمان موحسین بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی پێوەندییەكان و ڕاگەیاندنی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، بڕیار بوو ئەمڕۆ سەردانی گیراوانی لالەزار بكەین.

زیاتر گوتی،  ئاسایشی سلێمانی ڕەزامەندیی نەدا شاندەكەمان سەردانی لاهوور شێخ جەنگی و گیراوانی لالەزار بكات، پێیان ڕاگەیاندووین سبەی چوارشەم سەرۆكی دەستەی مافی مرۆڤ و شاندەكە دەتوانن سەردانەكە بكەن.

باسی لەوەش كرد، هیوادارین بۆ سبەی رێگە بدرێت سەردانیان بكەین، بۆیە كەیسی ئەوانە جیاوازە، چونكە ئەو كەسانە مانیان لە خواردن گرتووە. 

ماوەی سێ‌ ڕۆژە لاهوور شێخ جەنگی و 28 لە گیراوانی لالەزار مانیان لە خواردن گرتووە و تەندروستیی چەند كەسێكیان تێكچووە.



وشە - رامیار جەواد