لیژنەی كاری چەپی كوردستان ئەمڕۆ خۆپێشاندان دەكەن

:: PM:01:46:21/04/2026 ‌
لیژنەی كاری چەپی كوردستان، بانگەوازێكی ئاراستەی جەماوەری شاری هەولێر و لایەنگرانی كردووە، بۆ بەشداریكردن لە گردبوونەوەیەكی ناڕەزایەتی دژی دەستدرێژی و پێشێلكارییەكان بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، داوا لە هاووڵاتییان و لایەنگران دەكرێت كە ئەمڕۆ سێشەم  21ی نیسانی2026 ، سەعات چواری ئێوارە لە بەردەم پاركی شانەدەر ئامادەبن.

بەپێی راگەیەنراوەكەیان، دژی هێرشی سەر كوردستان ناڕەزایی دەردەبڕن، چونكە شەڕ وەستاوە، بەڵام هێرشی سەر هەرێمی كوردستان بەردەوامە.

نزیكی 50 رۆژە بەهۆی شەڕی ئیسرائیل و ئەمەریكا لەگەڵ ئێران، بەردەوام لەلایەن گرووپە تیرۆرستییەكانی شیعەی عێراق و رژێمی ئێرانەوە، هێرشی سەر هەرێمی كوردستان دەكەن، لەو هێرشانەدا چەندان شەهید و بریندار هەبوون.



وشە - سۆران عەزیز