بۆ رێگریی لە فراوانبوونی مانگرتنی زیندانیان و گیراوانی لالەزار، یەكێـتی ئەمڕۆ بەشێك لەو گیراوانەی ئازاد كرد، ئەوەیش بۆ ئەوەی مانگرتنەكە كاردانەوەی سەرشەقامی لێ نەكەوێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەم 22ـی نیسان، بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەكی ناو بەرەی گەل بە "وشە" دراوە و تێدا هاتووە، ئەمڕۆ هەشت لە گیراوانی لالەزار ئازاد كران.
زیاتر گوتی، ئازاكردنی ئەو كەسانە لەگەڵ دەستپێكردنی مانگرتنی گیراوان بوو كە رۆژی یەكشەم بڕیاریان داوە و ئەمڕۆ 90 سەعاتە بەردەوامە.
ڕۆژی دووشەم موحسین خۆشناو پاسەوانی تایبەتی لاهوور شێخ جەنگی، لەگەڵ 11 گیراوی تری لالەزار ئازاد كران.
ئەوە لە كاتێكدایە ئێستە ئاسایشی یەكێتی رێگریی دەكەن لە چوونی تیمەكانی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بۆ گرتووخانە تا سەردانی مانگرتووان بكەن، تا ئێستەیش چەند گیراوێك تەندروستییان تێكچووە.