سەرۆك بارزانی: هیوای سەركەوتن بۆ هەموو ڕۆژنامەنووس و میدیاكارە خۆشەویستەكانی كوردستان دەخوازم

:: AM:11:10:22/04/2026 ‌
سەرۆك بارزانی لە ساڵوەگەڕی رۆژنامەگەریی كوردیدا پەیامێكی بڵاو كردەوە و رای گەیاند، هیوای سەركەوتن بۆ هەموو ڕۆژنامەنووس و میدیاكارە خۆشەویستەكانی كوردستان دەخوازم.

ئەمڕۆ چوارشەم 22ـی نیسان، سەرۆك بارزانی پەیامێكی بڵاو كردەوە و رای گەیاند، بەبۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی و 128مین ساڵیادی دەرچوونی یەكەم ڕۆژنامەی (كوردستان) لەلایەن میر میقداد مەدحەت بەدرخان، كە هاوكات ساڵیادی دامەزراندنی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستانە، پیرۆزباییەكی گەرم لە ڕۆژنامەنووس و میدیاكارانی كوردستان و ئەندامانی سەندیكای ڕۆژنامەونووسانی كوردستان دەكەم.

سەرۆك دەڵێت، لەو یادەدا هیوای سەركەوتن بۆ هەموو ڕۆژنامەنووس و میدیاكارە خۆشەویستەكانی كوردستان دەخوازم، پشتیوانی لە ئەرك و ڕۆڵی گرنگی ڕۆژنامەنووسانی كوردستان دەكەم بۆ بەرگریكردن لە دۆزی ڕەوای گەلەكەمان، قووڵتركردنی فەرهەنگی ئاشتیخوازی و پێكەوەژیان و هەروەها پاراستنی بەها بەرزەكانی كۆمەڵگەی كوردستان.



وشە - رامیار جەواد