قاچاخچێتیی حزبێكی سلێمانی بە مادەی هۆشەبەر بە CIAدرا

:: PM:01:43:22/04/2026 ‌
چالاكێكی دیاری بواری ئەنفال كە یەكێكە لە تاقانەكانی ئەنفال و پێشتر جەلال تاڵەبانی وەك كوڕی خۆی بۆ چەند ساڵێك لە ماڵی خۆیدا حەواندوویەتییەوە، ئاشكرای دەكات كە لەبارەی چەند دۆسیەیەك، لەگەڵ دەزگای هەواڵگریی ئەمەریكا CIA كۆ دەبێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەم 22ـی نیسان، تەیمووری ئەنفال تاقانەی ئەنفال و بە كوڕی مام جەلالیش دەناسرێت دەڵێت، ئەمڕۆ لەگەڵ دەزگای هەواڵگریی ئەمەریكا (CIA)  كۆ دەبمەوە و باسی چەند دۆسیەیەكی گرنگ دەكەم.

ئەو تاقانەیەی ئەنفال دەڵێت كە لە كۆبوونەوەكەدا ئەو دۆسیایانە دەخەمەڕوو:
•⁠  ⁠دۆسیەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان و چۆنیەتیی پێشێلكردنی یاسا نێودەوڵەتییەكان و یاساكانی مافی مرۆڤ لەگەڵ یاسای پاراستنی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی عێراق، باسی هەموو ئەو لایەنانەش دەكات كە پێشێلكارییەكەیان كردووە.

•⁠  ⁠دۆسیەی قاچاخچێتی و بازرگانیكردن بە مادەی هۆشبەرەوە لەلایەن (حزبێكی دەسەڵاتداری سلێمانی) /ناوی حزبەكەی هێناوە/ و حەشدی شەعبی لە سنووری پارێزگای نەینەوا، ئەمەش تاوانێكی نێودەوڵەتییە.

•⁠ دۆسیەی لاهوور جەنگی و گیراوانی لالەزار و ئەو تیرۆرانەی ئەنجام دراون.



وشە - رامیار جەواد