رێنوێنیی لە جیاتی دانان دەرچوو

:: PM:12:09:23/04/2026 ‌
رێنوێنیی ژمارەی سێی وەزارەتی دارایی و ئابووری دەرچوو، بەپێی ئەو رێنوێنییە شێوازی لە جیاتی دانان دیاری كراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 23ـی نیسان، بەپێی رێنوێنیی ژمارە سێی وەزارەتی دارایی و ئابووری كە وێنەیەكی دەست "وشە" كەوتووە و تێدا هاتووە، پاڵپشت بە نووسراوی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە 2216، پێداچوونەوە بەڕێنوێنییەكان كراوە بەم شێوەیە:.

یەكەم/ لە جیاتی دانان تەنیا بۆ ئەو كەسانە بكرێت كە پێش دەرچوونی ڕێنوێنی ژمارە 12ـی ساڵی 2023، پاڵپشت بە نووسراوی ئەنجوومەنی وەزیران وەك كرێی كاری رۆژانە، لەسەر پێشینەی بەردەوامی مانگانەی داودەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، شایستەی داراییان بۆ خەرج دەكرێت كە لەسەر بودجەی ئاسایی ناویان لە لیستی مووچە.

دووەم/ لە جیاتی دانان لەسەر داهاتی پەرەپێدان بكرێت بەهەمان مەرجی لە جیاتی دانانی فەرمانبەران بێت، تەنیا بۆ ئەو كەسانە وەك كرێی كاری رۆژانە لەسەر میلاكی فەرمانگەكان دادەمەزرێن كە ناویان لە لیستی مووچە نییە بۆ عێراق دەنێردرێن.

سێیەم/ ئەم رێنوێنییەی وەزارەتی دارایی لە ڕۆژی دەرچوونی دەكەوێتە كار.

بەپێی ئەو ڕێنوێنییەی وەزارەتی دارایی و ئابووری بێت، لە ڕۆژی دەرچوونییەوە كێشەی فەرمانبەرانی گرێبەستی كرێی رۆژانە و پەرەپێدان چارەسەر دەبێت.



وشە - رامیار جەواد