زۆرن ئەوانەی تووشی سەرئێشە دەبن و پێیان وایە هۆكارەكەی پاڵەپەستۆی رۆژانە یان كەمخەوییە، بەڵام هەندێك سەرئێشەی بەردەوام هەیە هی ئەوەی بە رژدی بیری لێ بكرێتەوە، ئەگەری هەیە پێوەندیی لە كێشەیەكی تری تەندروستی هەبێت، پزیشكان لەوبارەیەوە روونكردنەوە دەخەنەڕوو.
پزیشكان بۆ بەشی تەندروستیی پێگەی
"ئەهرام"ی میسری، لەبارەی سەرئێشەی ئاسایی و سەرئێشەی بەردەوام، زانیاری دەخەنەڕوو كە ئەگەری زۆرە سەرئێشەی بەردەوام، كێشەی تەندروستیی رژدب بەدواوە بێت و مەترسیدار بێت، بۆیە زۆر گرنگە جیاوازی لە نێوان سەرئێشەی ئاسایی و سەرئێشەی بەردەوام لە یەكتر جیا بكرێتەوە كە هی دڵەڕاوكێیە، بۆ ئەوەیش نیشانەكانی روونن.
پزیشكان لەبارەی هۆی سەرئێشە دەڵێن جۆری زۆرە وەك، دڵەڕاوكێ و پاڵەپەستۆی زۆری رۆژانە و هاوكات دەروونی، كەمخەوی و تێكچوونی خەو، وشكبوونەوە و خواردنەوەی كەمی ئاو، زۆر دانیشتن بەرانبەر بە شاشە و بەتایبەتی كۆمپیوتەر و زۆر بەكارهێنانی مۆبایل. هەروەها كەمی هەنێك ڤیتامین كە ئەویش هۆكارە بۆ سەرئێشە.
لەبارەی جۆرەكانی سەرئێشە دەڵێن، زۆرجار كەمە و دەگاتە ئاستی مامناوەندی. جاریش هەیە زۆر بیركردنەوە جۆرێكی ترە. جۆرێكی تر سەرئێشەی نیوەی سەرە، یان هەستەوەری بە تیشك و دەنگ. هەوكردن جۆرێكی تری سەرئێشەیە، هەندێك جۆری سەرئێشە دەكەوێنە نێوان چاوەكان و بە تەواوی سەر دەگرێتەوە.
دواتریش پزیشكان باس لەو كاتانەدا دەكەن كە سەرئێشە دەبێتە مایەی مەترسی و هی ئەوە نییە فەرامۆش بكرێت. نموونەیان سەرئێشەیەكی قورسی لە ناكاو. هەروەها بۆ ماوەیەكی زۆر سەرئێشە بەردەوام بێت، بەجۆرێك رۆژانە دووبارە ببێتەوە. هاوكات بەهۆی سەرئێشەكەوە بینین تێكدەچێ و سەرنجیش لاواز دەبێت، سەرئێشە كە سەرسوڕانی لەگەڵ دەبێت. ئەو سەرئێشەیەی بەهۆی رووداوێك لە سەر هەبێت. بۆیە لەهەر حاڵەتێكی لەو جۆرانەدا، پێویستە دەستبەجێ سەردانی پزیشك بكرێت بۆ چارەسەر.