سەرۆکی حكوومەت: قوربانیدانی شەهیدان هەرگیز لە یاد ناکەین

:: AM:10:08:24/04/2026 ‌
ئەمڕۆ هەینی 24ی نیسانی 2026، مەسروور بارزانی سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، لە 52ـەمین ساڵیادی بۆردمانکردنی شاری قەڵادزێدا پەیامێکی بڵاو کردەوە.

مەسروور بارزانی لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، بەبۆنەی تێپەڕبوونی 52 ساڵ بەسەر بۆردمانکردنی قەڵادزێ لەلایەن ڕژێمی پێشووی عێراقەوە، پەیامێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا هاتووە، "ڕێز لە یادی شەهیدانی قەڵادزێ و تەواوی کوردستان دەگرین."

لە کۆتایی پەیامەکەشیدا سەرۆکی حكوومەت دووپاتی کردووەتەوە، "هەرگیز قوربانیدانەکەیان لە یاد ناکەین."


وشە - پۆڵا مەحموود