جوانێن شۆڕشگەر بەردەوامن لە خشتەبردنی منداڵانی كوررد.. كچێكی ترییان لە كۆبانێ رفاند

:: AM:10:23:25/04/2026 ‌
گرووپە هەڵخەڵەتێنەرەكەی رۆژئاوایی كوردستان كەناویان لەخۆیان ناوە "جوانێن شۆڕشگەر" بەردەوامن لە خشتەبردنی گەنجانی كورد و لەنوێترین كاریاندا كچێكیان بەناوی "یاسەمین عەبدۆ محەمەد" لە گوندی "دۆنگزێ"ی سەر بە كۆبانێ  بردووە، دایكی داوا لە مەزڵوم عەبدی دەكات كچەكەی بۆ بگێڕنەوە.

گرووپی "جوانێن شۆڕەشگەر"ی سەر بە پەكەكە، كچێكی تری تەمەن 16 ساڵانی لە كۆبانێ ڕۆژئاوای كوردستان بردووە، دایكی كچە ڕفێنراوەكە داوا لە مەزڵووم عەبدی دەكات كچەكەی بۆ بگەڕێنێتەوە.

گرووپی "جوانێن شۆرەشگەر"ی سەر بە پارتی یەكێتی دیموكراتیك "پەیەدە"، وەك دەڵێن كار بە بریارەكانی جەمیل بایك دەكەن،  بەردەوامن لەبردنی  منداڵانی كورد و لە دوایین كردەوەیاندا كچێكی تەمەن 16 ساڵانیان بردووە، پێشتریش سەدان كچ و كوری منداڵیان بۆ خزمەتی سەربازی لەخشتە بردووە كە بە هەموو پێوەرێكی نێودەوڵەتی كەسانی خوار تەمەن 18 ساڵ نابێت بەشداری بواری سەربازی بكەن.

بەپێی ئەو زانیاریانەی كە دەستكەوتوون، تاقمی "جوانێن شۆرەشگەر" لە ڕێكەوتی 15ی نیسانی 2026دا، كچێكی تەمەن 16 ساڵانی بە ناوی "یاسەمین عەبدۆ محەممەد" لە گوندی "دۆنگزێ"ی سەر بە كۆبانێ بردووە.

دایكی یاسەمین لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا داوا لە مەزڵووم عەبدی دەكات تا كچەكەی بۆ بگەڕێنێتەوە.

بنەماڵەی یاسەمین پێشتر لە پارێزگای سوەیدا نیشتەجێ بوون و دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد گەڕاونەتەوە بۆ گوندەكەی خۆیان.
ئەو گرووپە كار لەسەر گەنجان دەكەن و مێشكیان دەشۆنەوەو دواتر ئەگەر دایك و باوكیشیان پێیان بڵێن وەرنەوە ئێوە هێشتا منداڵن، رەتی دەكەنەوە و دەڵێن خۆمان سەربەستین و بریاری چەك هەڵگرتنمان داوە.



وشە - سۆران عەزیز