لە شەڕی ئەمەریكا و ئێران كوردستان 20 شەهید و 123 برینداری هەیە

:: AM:11:15:25/04/2026 ‌
لە شەڕی نێوان ئەمەریكا و ئێران لە هەرێمی كوردستان 20 شەهید و 123 بریندار هەیە، ئەوە لە كاتێكە هەرێمی كوردستان بەشداربوویەكی شەڕەكە نییە.

ئەمڕۆ شەموو 25ـی نیسانن بەپێی راپۆرتێكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری "وشە" وێنەیەكی دەستكەوتووە تێدا هاتووە، لە 28ـی شوبات كە سەرەتای دەستپێكردنی شەڕی نێوان ئەمەریكا و ئێران بووە تا 20ـی نیسان، بەبیانووی جیاواز و بێ‌ بنەما هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان و كەرتی تایبەت كراونەتە ئامانج.

بەپێی ئەو داتایانەی فەرمانگەكە بڵاوی كردووەتەوە، هەرێمی كوردستان لە یەكەمی ریزبەندی ئەو وڵاتانە دێت كە بەشداری شەڕی نەكردووە و زیانی پێگەیشتووە و كراوەتە ئامانج.

ئاماژە بەوەشكراوە، لەم جەنگەدا لە هەرێمی كوردستان 20 شەهید و 123 بریندار هەبووە، سەتان هاووڵاتیش زیانی مادی بەر ماڵ و شوێنی كار و ئۆتۆمبێلیان كەوتووە.

بەپێی ئەو ئامارانەی بەردەستن لە پارێزگای هەولێر 726 هاووڵاتیی بە هۆی هێرشەكانەوە زیان  بە ماڵ و خانوو، ئۆتومبێل و شوێنی كارەكانیان كەوتووە.

لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، لە 24  هێرش بۆ سەر شوێنی سڤیل دەیان هاووڵاتی زەرەرمەند بوون.
لە پارێزگای دهۆك، زیاتر لە 13 جار هێرش كراوەتە سەر كۆمپانیای كەرتی  تایبەت و زیان بە ماڵی هاووڵاتییان گەیشتووە.

لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، 35 هاووڵاتیی بە هۆی هێرشەكانەوە زیان  بە ماڵ و خانوو، ئۆتومبێل و شوێنی كارەكانیان كەوتووە.

ژمارەی هێرشەكانیش بەم شێوەیە بووە:

پارێزگای هەولێر 477هێرشی كراوەتەسەر كە 419 هێرشە بە درۆن بووە و 58 هێرش بە مووشەك بووە و 10 شەهید و 83 بریندار هەبووە.

پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە 235 هێرشی بۆ كراوە، 194 هێرشی درۆنی بووە و 41 هێرشی مووشەكی بووە 3 شەهید و 6 برینداری هەیە.

 
پارێزگای دهۆك29 هێرشی كراوەتە سەر و هەر29 هێرشەكە درۆنی بووە.

 
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 68 هێرشی بۆ كراوە 59 هێرشی درۆنی بوو نۆ هێرشی مووشەكی بووە، حەوت شەهید و 34 برینداری هەبووە.





وشە - رامیار جەواد