بەشێك لە بەرهەمە ناوخۆییەكان پێگەیشتووە، بۆ ئەوەی جووتیاران زیانیان پێنەگات لە كۆتایی ئەو هەفتەیە هاوردەی پیاز قەدەغە دەكرێت.
ئەمڕۆ شەموو 25ـی نیسان، دانا عەزیز ئەندامی ئەنجوومەنی عەلوەی هەولێر، بە "وشە"ـی راگەیاند، بەشێكی زۆری بەرهەمی ناوخۆی پێگەیشتووە بۆیە ئێستە هاوردەكردنی زۆرێك لە بەرهەمەكان پێویست نییە.
زیاتر گوتی، ئێستە خەیار و بیبەر و پاقلە و باینجان و كودی بەرهەمی ناوخۆییە و پێگەیشتووە، تەماتەش لە ئێرانەوە هاوردە دەكرێت، بەڵام نرخەكەی باش دابەزیوە.
باسی لەوەشكرد، بۆ پاراستنی بەرهەمی ناوخۆییە لە یەكی ئایار هاوردەی پیاز قەدەغە دەكرێت، ئەوەیش لەبەر ئەوەیە پیاز پێدەگات و پێداویستی ناوخۆ دابین دەكات پێویست ناكات پیاز هاوردە بكرێت.
روونیكردەوە، بۆ پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ تا جووتیتران زیانیان پێنەگات بەپێی رۆژمێری كشتوكاڵی قەدەغەی بەرهەمی كشتوكاڵی دەكرێت.