زانا مەلا خالید: یەكێتی داوای حەقی خۆی زۆر زیاتر دەكات و هەڵبژاردن ئامادەیە

:: PM:02:58:25/04/2026 ‌
زانا مەلا خالید بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان رای گەیاند، بۆ پێكهێنانی حكوومەت یەكێتی داوای حەقی خۆی زۆر زیاتر دەكات و ئێمەیش ئامادەین بۆ هەڵبژاردن. 

ئەمڕۆ شەموو 25ی نیسان، زانا مەلا خالید بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی گوتی، بۆ پێكهێنانی حكوومەتی نوێی كوردستان یەكێتی داوای حەقی خۆی زۆر زیاتر دەكات، بۆیە بەمشێوەیە ماوەتەوە. 

هەروەها گوتی، پارتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن و هەموو كاتێكیش ئەو بژارەیە لە بەردەست دایە كە پێویستی بەڕێوشوێنی یاسایی هەیە. 

بەرپرسی لقی دووی پارتی ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە نابێت ئیرادە و دەنگی خەڵكی كوردستان بكرێـە قوربانی و پێویستە ئەو بابەتە یەكلا بكرێتەوە. 

ئەوە لەكاتێكدایە كە یەكێتی بە كەمتر لە نیوەی دەنگی پارتی دەیەوێ‌ لە حكوومەتدا هاوبەشی سەرەكی بێت، بەڵام پارتی كە خاوەنی یەك ملیۆن و 100 هەزار دەنگ زیاترە ئامادەیە بەشداری بە یەكێتی بكات لە حكوومەتی داهاتوودا. 



وشە - وشه‌