بەهۆی بەردەوامی بارانبارین دروێنەی گەنم دوا دەكەوێت

:: AM:11:38:26/04/2026 ‌
گۆڕانی كەشوهەوا و بەردەوامی بارانبارین لە هەرێمی كوردستان وای كردووە ئەمساڵ دروێنەی گەنم دوا بكەوێت، چاندنی رێژەی جۆش زۆر كەمبووەتەوە.

ئەمڕۆ یەكشەم 26ـی نیسان، حاجی ئەحمەد سەرۆكی لقی هەولێری یەكێتی جووتیاران، بە "وشە"ـی راگەیاند، بەردەوامی براانبارین و ئەو تەزرەیەی كۆتایی زیانی لە گەنم و درەختە بەردارەكانیش داوە.

زیاتر گوتی، ئەمساڵ بەهۆی بەردەوامی بارانبارین دروێنە دوادەكەوێت، ئەوەیش بەهۆی تەڕی گەنم و وشكنەبوونەوەی ژێرەكەی.

باسی لەوەشكرد، دروێنەی گەنم لە هەولێر دەكەوێتە كۆتایی مانگی پێنج سەرەتای مانگی شەش، هۆكارەكەشی ئەو بارانبارینە بەردەوامەیە.

بەگوتەی حاجی ئەحمەد ئەمساڵ كەمترین رێژەی جۆ چاندراوە، بۆیە پێشبینی دەكرێت كە بەرهەمەكەشی زۆر كەم بێتەوە.

بۆ هەرێمی كوردستان ئەمساڵ پێشبینی دەكرێت بڕی گەنمی چاندراو بگاتە دوو ملیۆن تۆن، هەرچەندە عێراق ئامادە نییە تەواوی گەنمی جووتیاران وەربگرێت، بەڵام حكوومەتی كوردستان لەرێی دوو كۆمپانیا ئەو بڕە گەنمە وەردەگرێت.



وشە - رامیار جەواد