رێی سەرەكیی كەركووك-سلێمانی داخرا

:: PM:07:45:26/04/2026 ‌
كەمێك لەمەوبەر بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆ كە بارهەڵگرێك لە زیاتر 25 ئۆتۆمبێلی دا، رێی نێوان كەركووك بۆ سلێمانی داخرا. 

بارهەڵگرەكە بە بازگەی چیمەنەوە تا دەروازەی كەركووك برێكی نەماوە، نەیتوانیوە خۆی بگرێتەوە بۆیە لە 25 ئۆتۆمبێلی داوە، ئەوە پەیامنێری "وشە" ئەو زانیارییەی پشتڕاست كردووەتەوە. 

هەروەها پەیامنێرمان ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، بەهۆی ئەو رووداوەوە ئێستە رێی سەرەكیی كەركووك – سلێمانی لە چوون و هاتن داخراوە تا پاشماوەکانى ئەو رووداوە لادەبرێت.


وشە - وشه‌