ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەم 26ی نیسان، رووداوێكی گەورەی هاتوچۆ لە كەركووك رووی دا، بەهۆیەوە چەندان كەس گیانیان لەدەست دا و بریندار بوون.
د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی ڕای گەیاند، تەواوی نەخۆشخانەكانمان ئەمادەن بۆ وەرگرتنی بریندارانی ئەو ڕووداوەی كەركووك و ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەكان، ئامادەن بۆ ناردنی تیمەكانی تەندروستی فریاگوزاری و دابینكردنی خوێن و دەرمان و پێداویستی پزیشكی و هەر پێویستیەك.
ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، وێڕای سەرەخۆشیمان بۆ گیان لەدەست دانی ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتییانی كەركووك، هیوای سەلامەتی و چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین.