كەمێك لەمەوبەر دوایین ئاماری قوربانییانی رووداوەكەی كەركووك گەیشتە "وشە"، کە حەوت كەس گیانیان لەدەست دا و 21ی تریش بریندارن.
هەژار رەشیدی پەیامنێرمان گوتی، دوایین ئاماری رووداوەكەی هاتوچۆ لە كەركووك بەرزبووەتەوە، حەوت كەس گیانیان لەدەست داوە و 21 كەسی تریش برینداربوون.
ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد، كۆی ئەو ئۆتۆمبێلانەی زیانیان بەركەوتووە 35 ئۆتۆمبێل بوون.
ئێوارەی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر كۆنترۆڵی خۆی لەدەست دا و كارەساتێكی گەورەی هاتوچۆی لە كەركووك نایەوە.