د. شاخەوان عەبدوڵا: تیمێكم بۆ فریاكەوتنی بریندارەكان رەوانەی نەخۆشخانە كرد

:: PM:09:02:26/04/2026 ‌
د. شاخەوان عەبدوڵا سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق، رای گەیاند، تیمێكی ناردووەتە نەخۆشخانە بۆ فریاكەوتنی قوربانییانی رووداوەكەی ئەمڕۆی كەركووك. 

د. شاخەوان عەبدوڵا سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق رای گەیاند، بەمەبەستی گەیاندنی هاوكاریی خێرا بۆ قوربانییانی رووداوەكەی ئێوارەی ئەمڕۆ، پێوەندیی بە وەزیری تەندروستیی هەرێم كرد و دەڵیت ئامادەن بۆ هاوكاریی تەندروستی.

روونیشی كردەوە، لەگەڵ بەڕێوەبەر و جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی كەركووك گفتوگۆی كردووە و لە هەمانكاتدا تیمێكی نووسینگەكەی رەوانەی نەخۆشخانە كردووە بۆ بەهاناچوونی بریندارەكان.


وشە - وشه‌