مەسروور بارزانی: نیگەرانم بە ڕووداوی تەقەكردن لە ئاهەنگی پەیامنێرانی كۆشكی سپی لە واشنتن

:: PM:09:08:26/04/2026 ‌
مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان پەیامێكی بڵاو كردەوە و رای گەیاند، نیگەرانم بە ڕووداوی تەقەكردنەكە لە ئاهەنگی ژەمی ئێوارەی پەیامنێرانی كۆشكی سپی لە واشنتن.

مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە X پەیامێكی لە بارەی ڕووداوی هێرشەكەی سەر دۆناڵد ترەمپ بڵاو كردووەتەوە و رای گەیاند، "زۆر نیگەرانم بە ڕووداوی تەقەكردنەكە لە ئاهەنگی ژەمی ئێوارەی پەیامنێرانی كۆشكی سپی لە واشنتن، و دڵخۆشم كە سەرۆك ترەمپ، خانمی یەكەم، جێگری سەرۆك، ئەندامانی كابینەكە، ڕۆژنامەنووسان و میوانەكان سەلامەتن و هیچ زیانێكیان پێ نەگەیشتووە. توندوتیژی هیچ شوێنێكی لە ژیانی گشتیدا نییە".

لەمیانەی ئێوارەخوانێك بۆ پەیامنێرانی دەزگەكانی میدیاكان لە كۆشكی سپی بە ئامادەبوونی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا، كەسێك بە چەك هێرشی كردە سەر هۆڵی ئێوارەخوانەكە و ئەمەیش وایكرد كە هێزەكانی خزمەتگوزاریی نهێنی؛ ترەمپ لە ڕێوشوێنێكی تەناهیی تونددا ببەنە دەرەوە و هێرشبەرەكەیش بگرن.

ئەو ڕووداوە لە هۆتێل هیلتن لە واشنتن ڕوویدا، كاتێك ترەمپ و بەرپرسانی باڵای حكوومەتەكەی لە هۆڵێكی هۆتێلەكەدا ئێوارەخوانێكیان بۆ پەیامنێری دەزگەكانی ڕاگەیاندن كە بەردەوام لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكانی كۆشكی سپی ئامادە دەبن، ڕێكخرابوو.


وشە - وشه‌