پەیامێك لە سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە

:: PM:11:09:26/04/2026 ‌
مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان لەبارەی رووداوە هاتوچۆیەكەی كەركووك پەیامێكی بڵاو كردەوە. 

دەقی پەیامەكەی مەسروور بارزانی: 
بە داخەوە ئەمڕۆ لە ڕووداوێكی دڵتەزێنی هاتووچۆدا لە شاری كەركووك، چەندین هاووڵاتی گیانیان لە دەستدا و بریندار بوون . پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆمان ئاراستەی كەسوكاری قوربانییان دەكەین و هاوخەمیانین و هیوای زوو چاكبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازین.

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەكانم ڕاسپاردووە كە هاوكاریی پێویستیی تەندروستیی پێشكەشی برینداران بكەن. 

مەسروور بارزانی 
سەرۆك وەزیرانی كوردستان 



وشە - وشه‌