شارەزایەكی كەشناسی هۆشداری دەداتە هاووڵاتییانی ناوچەكانی گەرمیان و ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ سێشەم شەپۆلێكی بەهێزی بارانبارین و تەرزە ناوچەكە دەگرێتەوە و مەترسیی دروستبوونی لافاوی كاتی هەیە.
پشتیوان پێنجوێنی شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردەوە، بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان سبەینێ سێشەم 28ی نیسان، لە ماوەی نێوان كاتەكانی نیوەڕۆ بۆ ئێوارە، ئاسمانی ناوچەكانی گەرمیان بەتەواوی هەوراوی دەبێت و تاوەبارانی بەخوڕ دەبارێت.
ئەو شارەزایەی كەشناسی ئاماژەی بەوەش كردووە، لەگەڵ شەپۆلی بارانبارینەكەدا هەورەگرمە و هەورەبرووسكەی بەهێز ڕوو دەدەن و ئەگەرێكی بەهێز هەیە تەرزەیەكی قورس ببارێت و ئەگەری دروستبوونی لافاوی كاتیش هەیە.
داوا دەكات هاووڵاتییانی سنوورەكە لەم كەشوهەوایە ئاگادار بكرێنەوە بۆ ئەوەی پارێزراو بن.