لێكۆڵینەوە لە زێدەڕۆیی باڵەخانە رووخاوەكەی كەركووك دەكرێت

:: PM:03:56:27/04/2026 ‌
ئەو باڵەخانەی كە كەمێك لەمەوبەر رووخا باس لەوە دەكرێت كە بەشێوەیەكی زێدەڕۆیی لە كەركووك دروست كرابێت و قایمقامی كەركووك رای گەیاند، لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە پێكدەهێنن. 

ئەمڕۆ دووشەم 27ی نیسان، باڵەخانەیەك لە كەركووك رووخا و خەڵك بە "وشە"یان گوت، كە باڵەخانەكە بەشێوەی زێدەڕۆیی دروست كراوە و زووتر راكان جبووری پارێزگاری پێشووتری كەركووك زەوییەكەی داوە بەو كەسە.

هەر لەوبارەیەوە ئاڤێستا محەمەد قایمقامی كەركووك، بە "وشە"ی گوت، جارێ‌ دیار نییە كە باڵەخانەكە زێدەڕۆیە یان نا، بەڵام داوای نووسراوەكانیمان كردووە و لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەیش لەوبارەیەوە پێكهاتووە. 

هەژار رەشید پەیامنێری "وشە" لە شوێنی رووداوەكە زانیاری ئەوەی دا كە ئەو كەسەی ئەسكەلەی باڵەخانەكەی بەستووە وەڵامی تەلەفۆن ناداتەوە و گومان دەكرێت رای كردبێـت. 



وشە - وشه‌