پڕۆژەی رووناكی 80%ی موەلیدەكانی كوردستان كوژاندەوە

:: PM:05:55:27/04/2026 ‌
پڕۆژەی رووناكی كاریگەرییەكی بەرچاوی لەسەر پاراستنی ژینگە و كەمكردنەوەی ژاوەژاو داناوە، بەگوێرەی ئامارەكانیش تا ئێستە پێنج هەزار و 917  موەلیدە لە سەرانسەری هەرێم كوژاونەتەوە.

نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئامارەكەی بڵاو كردەوە و رای گەیاند، پڕۆژەكە بووەتە هۆی كەمكردنەوەی دەردانی 1,127,430 تۆن لە دوانۆكسیدی كاربۆن لە ساڵێكدا و 80%ـی موەلیدەكان لەو ناوچانەی پڕۆژەكە گرتوویەتییەوە كوژاونەتەوە و كارەبای بەردەوام گەیشتووەتە 85%ـی هاووڵاتییان.

داتاكان بەگوێرەی شار و ناوچەكان بەم شێوەیەیە:
- هەولێر: 2,995 موەلیدە كوژاونەتەوە (570,574 تەن CO2) یەكسانە بە 518,077 ئۆتۆمبێل.
- سلێمانی: 805 موەلیدە كوژاونەتەوە (153,440 تەن CO2) یەكسانە بە 139,323 ئۆتۆمبێل.
- دهۆك: 505 موەلیدە كوژاونەتەوە (96,281 تەن CO2) یەكسانە بە 87,423 ئۆتۆمبێل.
- زاخۆ: 489 موەلیدە كوژاونەتەوە (93,233 تەن CO2) یەكسانە بە 84,655 ئۆتۆمبێل.
- راپەڕین: 295 موەلیدە كوژاونەتەوە (56,143 تەن CO2) یەكسانە بە 50,977 ئۆتۆمبێل.
- سۆران: 284 موەلیدە كوژاونەتەوە (54,111 تەن CO2) یەكسانە بە 49,132 ئۆتۆمبێل.
- كۆیە: 200 موەلیدە كوژاونەتەوە (38,106 تەن CO2) یەكسانە بە 34,600 ئۆتۆمبێل.
- پیرمام: 147 موەلیدە كوژاونەتەوە (27,944 تەن CO2) یەكسانە بە 25,373 ئۆتۆمبێل.
- هەڵەبجە: 87 موەلیدە كوژاونەتەوە (16,513 تەن CO2) یەكسانە بە 14,993 ئۆتۆمبێل.
- سێمێل: 68 موەلیدە كوژاونەتەوە (12,956 تەن CO2) یەكسانە بە 11,764 ئۆتۆمبێل.
- ئاكرێ: 43 موەلیدە كوژاونەتەوە (8,129 تەن CO2) یەكسانە بە 7,381 ئۆتۆمبێل.

ئەم پڕۆژەیە وەك هەنگاوێكی ستراتیجی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەژمار دەكرێت بۆ دابینكردنی كارەبای 24 سەعاتى و هاوكات پاراستنی ژینگە لە رێگەی نەهێشتنی دوكەڵ و ژاوەژاوی موەلیدە ئەهلییەكان. لە كۆی گشتیی هەرێمی كوردستاندا، پڕۆژەكە توانیویەتی رێگری لە دەردانی بڕێكی زۆر گازی زیانبەخش بگرێت كە ساڵانە زیانی گەورەیان بە كەشوهەوا دەگەیاند.


وشە - وشه‌