لە كۆیە و سوورداش كەمپەكانی کۆمەڵەى شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشی کوردستانی بۆردمان كران

:: PM:06:25:27/04/2026 ‌
ئەمڕۆ لە دوو شوێنی جیاوازەوە كەمپی حزبەكانی رۆژهەڵات بە ئامانج گیران، هێرشی یەكەم بە دوو درۆن بۆ سەر كەمپی سوورداش بوو، دواتریش كەمپی حزبی دیموكرات لە كۆیە بە ئامانج گیرا. 

بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی "وشە" كەمپی ئازادی حزبی دیموكرات لە كۆیە، هێرشی كراوەتەوە سەر بەڵام هیچ زیانێكی نەبووە. 

هەر دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ كەمپی سوورداش لە نزیك سلێمانیش كراوەتە ئامانج. 

جێی ئاماژەیە كە لە ماوەی دەسپێكی شەڕ لەگەڵ ئەمەریكا و ئیسرائیل تا ئێستە زیاتر بە 112 مووشەك و دڕۆن كەمپی حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بە ئامانج گیراون.


وشە - وشه‌