نێردەی ئەمەریكا لە عێراق رای دەگەیەنێت، هیوای باشترین بۆ سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو دەخوازین و پاڵپشتی لە خەڵكی عێراق دەكەین بۆ ئامانجە هاوبەشەكانی پاراستنی سەروەریی عێراق و چەسپاندنی ئاسایش.
ئەمڕۆ چوارشەم 29ـی نیسان، كونسوڵخانەی ئەمەریكا لە عێراق بڵاوی كردەوە، نێردەی دیپلۆماسیی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە عێراق هیوای باشترین بۆ سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو، عەلی زەیدی، دەخوازێت لە میانەی كاركردنیدا بۆ پێكهێنانی حكوومەتێك كە توانای بەدیهێنانی خواستەكانی سەرجەم هاووڵاتیانی عێراقی هەبێت بۆ داهاتوویەكی گەشتر و ئارامتر.
ئاماژە بەوەشكراوە، پاڵپشتی لە خەڵكی عێراق دەكەین لە ئاواتخواستنیان بۆ ئامانجە هاوبەشەكانی پاراستنی سەروەریی عێراق و چەسپاندنی ئاسایشێك كە خاڵی بێت لە تیرۆر.
روونكراوەتەوە، هیواخوازین حكوومەتەكەی بونیادنانی داهاتوویەكی خۆشگوزەران كە ببێتە مایەی سوودی بەرجەستە بۆ هاووڵاتییانی ئەمەریكی و عێراقی.