هۆشداری لەبارەی بەدەل حەج دەدرێت

:: PM:12:23:29/04/2026 ‌
هۆشداری بە هاووڵاتییان دەدرێت و دەڵێ، خۆتان لە بەدەل حەج بە پارەیەكی كەم بپارێزن و ئەم بابەتە هیچ راستییەكی تێدا نییە.

ئەمڕۆ چوارشەم 29ـی نیسان، كاروان ستوونی گوتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان، بە "وشە"ـی راگەیاند، هاووڵاتییانی كوردستان ئاگادار دەكاتەوە كە خۆیان بە دوور بگرن لەو ریكلامانەی كە دەكرێت لەبارەی هەبوونی بەدەل حەج بە بڕی پارەیەكی كەم چونكە ئەم بابەتە هیچ راستییەك و گەرەنتییەكی تێدا نییە. 

زیاتر گوتی، بە پێویستی دەزانین كە هاووڵاتیاینی خۆمان ئاگادار بكەینەوە كە بڕوا بە ریكلامەكانی سوشیاڵ میدیا نەكەن و ئێمە لە بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە رێككاری یاسایی و كارگێری لە بەرانبەر هەر كەس و كۆمپانیایەكی حەج و عومڕە دەگرینەبەر لە ئەگەری وەرگرتنی پارە لە هاووڵاتییان بە مەبەستی بەدەل حەج.

باسی لەوەشكرد، هەركەس و لایەنێك دەكەین ریكلام و بانگەشە بۆ ئەم جۆرە حەجكردنە بكات لە ڕێگەی لایەنی پێوەندارەوە لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەكەین.



وشە - رامیار جەواد