سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە ئیمارات لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان كۆبووەوە، لە كۆبوونەوەكە باسیان لە دۆخی پێوەندییەكانی نێوان عێراق، هەرێمی كوردستان و دەوڵەتی ئیمارات كرد.
ئەمڕۆ پێنجشەم 30ـی نیسان، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە ئەبووزەبی لەلایەن شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆكی دەوڵەتی ئیماراتەوە پێشوازیی لێكرا و دواتر كۆبوونەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا پەرەپێدانی پێوەندییەكانی ئیمارات لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان و پتەوكردنی ئاسۆكانی هاریكاریی نێوانیان لە هەموو بوارەكاندا، تاوتوێ كران، بە شێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندی و گەشەپێدانی هەردوولا بگەیەنێت.
هەردوولا دەربارەی دوایین پەرەسەندنەكان و لێكەوتە مەترسیدارەكانی دۆخی ناوچەكە لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەیی و نێودەوڵەتی، بیروڕایان گۆڕییەوە. لەمبارەیەوە دووپاتیان لە گرنگیی كاری پێكەوەیی و بەهێزكردنی هەماهەنگی و هاریكاریی هاوبەش كردەوە بۆ پاراستنی ئارامی و دوورخستنەوەی مەترسییەكان.
چەند پرسێكی دیكەی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو.