بڕیارە هەفتەی داهاتوو عەلی زەیدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومەتی عێراق سەردانی هەولێر بكات و لەگەڵ بەرپرسانی حكوومی لە هەولێر كۆ ببێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەم 30ـی نیسان، سەرچاوەیەك بە "وشە"ـی راگەیاند، عەلی زەیدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومەتی عێراق سەردانی هەولێر دەكات.
زیاتر گوتی، سەردانی زەیدی بۆ هەولێر بەمەبەستی كۆبوونەوەیە لەگەڵ بەرپرسانی حكوومەت و بەرپرسانی پارتی دیموكراتی كوردستان.
ئەوەیش زانراوە، سەردانەكەی زەیدی لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەنجام دەدرێت رەنگە شەموو یان یەكشەم بێت.
سەرەتای ئەو هەفتەیە عەلی زەیدی لەلایەن شیعەكانەوە وەكو كاندیدی خۆیان دیاری كرا بۆ پێكهێنانی حكوومەت.