وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان چەند بڕیارێی دا، لە بڕیارەكان هاتووە، لە چواری ئایار كۆتا كاتە بۆ تۆماری نمرەی قوتابیان.
ئەمڕۆ پێنجشەم 30ـی نیسان، وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان چەند بڕیارێكی نوێی بۆ خوێندنی ئەمساڵ دا.
لە بڕیارەكان هاتووە، لە چواری نیسان سیستم كارا دەكرێت بۆ دیاریكردنی ئەو قوتابیانەی مافی بەشداریكردنیان لە تاقیكردنەوە گشتییەكاندا هەیەن هەروەها لە پێنجی ئایار ئەنجامی نمرەكانی پۆلی نۆی بنەڕەتی و پۆلی 12ی ئامادەیی ڕادەگەیەنرێت.
بەشێك لە بڕیارەكان ئەوەیە كە قوتابخانەكان تا نۆی ئایار كاتیان لەبەردەستە بۆ وردبینی كردن و چاپكردنی نمرەكان، هەروەها نمرەی هونەری پۆلی نۆ بۆ وەرزی دووەم لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تاقیكردنەوەكان كۆپی دەكرێت، بۆیە پێویستە پێش چواری ئایار نمرەكان لە سیستەم تۆمار كرابن.
كۆتا بڕیاری وەزارەتی پەروەردە ئەوەیە چواری ئایار كۆتا وادەیە بۆ تۆماركردنی نمرەی وەرزی دووەم لە پەیمانگا حكوومی و ناحكوومییەكاندا.