محەمەد حاجی مەحموود: مالیكی لەسەر داوای لایەنێكی كوردی بودجە و مووچەی بڕی

:: PM:04:19:30/04/2026 ‌
محەمەد حاجی مەحموود سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان رای گەیاند، لە عێراق نایانەوێ‌ سەرۆك وەزیرانی بەهێز هەبێت دەیانەوێ‌ كەسێك هەبێت ئەجێنداكان جێبەجێ بكات.

ئەمڕۆ پێنجشەم 30ی نیسان، محەمەد حاجی مەحموود سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رای گەیاند، لەشەڕدا كەس براوە نییە بەتایبەت ئەوەی ئەمەریكا و ئێران، بەڵام گفتوگۆ لەگەڵ ئێران واتا ئەو وڵاتە براوەیە. 

لەبارەی پێكهێنانی حكوومەتی عێراق گوتی، لە عێراق نایانەوێ‌ سەرۆك وەزیرانی بەهێز هەبێت دەیانەوێ‌ كەسێك هەبێت ئەجێنداكان جێبەجێ بكات و ئەوەیش ناتوانێ‌ گرووپە چەكدارەكان چارەسەر بكات كە خواستی ئەمەریكایە. 

روونیشی كردەوە كە عەلی زەیدی حكوومەت پێكدەهێنێ‌ و پێویستی بە هەموو لایەنێك هەیە بۆیە دێتە كوردستان، بەڵام مالیكی لە هەمووان باشترە هەرچەندە نووری مالیكی لەسەر داوای لایەنێكی سیاسیی كوردستان بودجە و مووچەی بڕی.

ئەوەیشی گوت، ئێستە مەرجەعییەتی شیعە ترەمپە، چونكە ئەوان بە تویتێك لە مەرجەعیەت كشانەوە. باسی لەوەیش كرد كە لەگەڵ شاندی ئێرانی باسی رەوشی كوردستان كراوە و رۆڵی كوردمان لە ئێران خستە ڕوو كە دەبێت كێشەكانیان چارەسەر بكرێت. 




وشە - وشه‌