گەڕانەوەی قوتابییانی هەرێم بۆ زانکۆکانی ئێران دواخرا

:: PM:09:48:30/04/2026 ‌
ئەمڕۆ پێنجشەم 30ی نیسانی 2026، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاری دا ماوەی مانەوەی ئەو قوتابی و خوێندکارانەی لە زانکۆکانی ئێران دەخوێنن درێژ بکاتەوە، ئەوەش لەپێناو پاراستنی گیان و سەلامەتییان.

بەپێی ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتەکە کە دەست "وشە" کەوتووە، بە بڕیاری د. ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ماوەی مانەوەی قوتابییان لە هەرێمی کوردستان لە یەکی ئایارەوە تا 15ی ئایاری 2026 درێژ کراوەتەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو کە دوای ئەو ڕێکەوتە، وەزارەت جارێکی تر هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە دەکات و بڕیاری گونجاو دەردەکات. هەروەها دووپات کراوەتەوە کە ئەو ماوەیەی تێیدا دەمێننەوە، بە ماوەی مانەوە بۆ قوتابییان هەژمار دەکرێت.


وشە - پۆڵا مەحموود