ئەمڕۆ هەینی یەکی ئایاری 2026، مەسروور بارزانی سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکی پڕبایەخ و گرنگدا بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت کرێکارانی کوردستان و جیهان کرد و هیوای تەندروستی و ئاسوودەیی بۆ خواستن.
مەسروور بارزانی لە پەیامەکەیدا کە دەست "وشە" کەوتووە، بەوپەڕی ڕێز و پێزانینەوە هەڵوەستەی لەسەر ڕۆڵی گرنگی کرێکاران کرد و ڕای گەیاند، ماندووبوون، ئەرک و تێکۆشانی کرێکارانی کوردستان، لە پرۆسەی بونیادنانەوە، ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی ئابووریی هەرێمی کوردستاندا زۆر بە بەرزی دەنرخێنم.
لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا، سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان خەمخۆری و خەمی گەورەی خۆی بۆ چینی کرێکاران نیشان دا و دووپاتی کردەوە کە حكوومەتی هەرێمی کوردستان، بەتەواوی پابەندە بە پاراستنی مافە ڕەواکانی کرێکاران و بەردەوامیش دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ باشترکردنی هەلومەرجی ژیان و ژینگەی کارکردنیان.