ئەمڕۆ هەینی یەکی ئایاری 2026، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 سەعاتی داهاتوو ڕاگەیاند، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و سبەی شەموو ئەگەری کەمێک بارانبارین هەیە.
بەپێی ڕاگەیەنراوەکەی کەشناسی کە دەست "وشە" کەوتووە، کەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی بەگشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور. خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت و لە نێوان پێنج تا 15 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا دەبێت و ئاراستەکەشی گۆڕاوە. پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ پێنجشەم، یەک تا دوو پلە بەرزتر دەبنەوە و مەودای بینینیش لە نێوان هەشت تا 10 کیلۆمەتردا دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەن: هەولێر 26 پلە، پیرمام 21 پلە، سۆران 25 پلە، حاجی ئۆمەران 16 پلە، سلێمانی 25 پلە، چەمچەماڵ 26 پلە، دهۆک 26 پلە، زاخۆ 27 پلە، هەڵەبجە 26 پلە و گەرمیان 29 پلەی سیلیزی.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی شەموو دووی ئایاری 2026، کەشناسیی هەرێم پێشبینی دەکات ئاسمان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو بێت، لە کات و ناوچەی جیاجیادا ئەگەری کەمێک بارانبارین هەیە بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان. خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت کە لە نێوان 10 تا 20 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا دەبێت و ئاراستەکەشی باشووری ڕۆژهەڵات دەبێت. پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ و مەودای بینینیش لە نێوان حەوت تا نۆ کیلۆمەتردا دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی شەموو بەم شێوەیەن: هەولێر 25 پلە، پیرمام 20 پلە، سۆران 23 پلە، حاجی ئۆمەران 16 پلە، سلێمانی 25 پلە، چەمچەماڵ 26 پلە، دهۆک 25 پلە، زاخۆ 25 پلە، هەڵەبجە 26 پلە و گەرمیان 28 پلەی سیلیزی.