سەركردەیەكی بەرەی گەل باسی سومعەی یەكێتی و چەكدزەكان دەكات

:: AM:11:12:02/05/2026 ‌
سەركردەیەكی بەرەی گەل، یەكێتی هەراسان دەكات و رای دەگەیەنێت، یەكێتی باسی سومعەی سلێمانی دەكات، لە كاتێكدا خۆیان بە 20 هەزار چەكدار هێرشیان كردە سەر لاهوور شێخ جەنگی، بۆچی ئەوكات چوار كەس باسی سومعەیان نەكرد؟.

ئەمڕۆ شەموو دووی ئایار، شادمان مەلا حەسەن سەركردە لە بەرەی گەل دەڵێت، جەماعەتی یەكێتیی نوێ، كەوتوونەتە هۆنینەوەی وشەكانی عەیبە و ناپاكییە و سومعەی سلێمانی و كۆمەڵێك دەستەواژەی فەرهەنگی و ئەدەبیاتی كوردەواری. 

بەڵام پرسیارێكی بۆ یەكێتی نوێ هەیە ، ئەو ڕۆژەی كە بە 20 هەزار چەكدار و جۆرەها چەك و درۆنی ئێرانی پەلاماری ماڵی لاهوورتان دا، ئەو هەموو ئاگر و ئاسنەتان داباراند و كوڕی خەڵكتان سووتاند، ئەی بۆ چوار كەستان غیرەتی ئەوەتان نەبوو بڵێن كارێكی خراپە، كاریگەریی لەسەر ناوبانگ و سومعەی سلێمانی و حزبەكەمان هەیە.

دەشڵێت، ئێستە دڵنیابن ئەو چەكانە دزراون، جا هەریەكەی دەڕوات و باس لە ئەستۆپاكی خۆی دەكات، كەسیش لەسەر سومعەی كورد و فڵان شار پەكی نەكەوتووە، بەس غیرەت بۆ ئەوكاتەش باشە كە لە هەموو كردەیەكی ناشیریندا ڕاستییەكان بڵێی.

لە كۆتایی قسەكانیدا دەڵێت، هیواى خواستووە ترەمپ نەوەستێ تا سزای قورسی دزەكان دەدات.



وشە - رامیار جەواد