كەمێك لەمەوبەر كۆبوونەوەی نێوان مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان و عەلی زەیدی راپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق دەستی پێ كرد.
ئەمڕۆ شەموو دووی ئایار، عەلی زەیدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومەتی عێراق، سەردانی هەولێری كرد و لەلایەن مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازیی لێ كرا.
بە پێی زانیارییەكانی "وشە" لە كۆبوونەوەكەدا، تاوتوێی هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق دەكرێت و مافەكانی كورد لە حكوومەتی داهاتوودا دەخرێتە ڕوو.
جێی ئاماژەیە كە سەردانی زەیدی بۆ هەولێر، بەمەبەستی كۆبوونەوەیە لەگەڵ بەرپرسانی حكوومەت و بەرپرسانی پارتی دیموكراتی كوردستان.
هەفتەی رابردوو عەلی زەیدی لەلایەن شیعەكانەوە وەك كاندیدی خۆیان دیاری كرا بۆ پێكهێنانی حكوومەت.