مەسروور بارزانی: پشتیوانی پێكهێنانی حكوومەتی نوێ دەبین

:: PM:04:25:02/05/2026 ‌
مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراوی حكوومەتی فیدراڵ و شاندێكی چوارچێوەی هاوئاهەنگیی كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا هەوڵ و گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی فیدراڵ تاوتوێ كرا.

سەرۆكی حكوومەت دووپاتی كردەوە كە ئێمە پشتیوانی پێكهێنانی حكوومەتی نوێ دەبین لەپێناو چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێزگرتن لە مافەكانی خەڵكی كوردستان و قەوارەی فیدراڵی هەرێمی كوردستان.

سەرۆكی حكوومەت ئاماژەى دا، كە ئێستە دەرفەتێكی نوێ هاتووەتە ئاراوە كە كێشەكان بە شێوەیەكی بنەڕەتی و یەكجارەكی چارەسەر بكرێن و بە شێوەیەكی دادپەروەرانە ڕەفتار لەگەڵ هەرێمی كوردستان بكرێت و بەڕێوەبردنی پرۆسەی سیاسی عێراقیش لە سەربنەمای هاوبەشی، هاوسەنگی و سازان بێت.

سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق، سوپاسی پێشوازی و پشتیوانیی سەرۆكی حكوومەتی كرد و دووپاتی كردەوە كە بەهێزبوونی هەرێمی كوردستان، بەهێزبوونی حكوومەتی فیدراڵییە و دڵنیایی دەدەین كە بە شێوەیەكی دادپەروەرانە، مامەڵە لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەكەین.


وشە - وشه‌