دووپات لە چارەسەركردنی كێشەكان لە چوارچێوەی دەستوور كرایەوە

:: PM:06:19:02/05/2026 ‌
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق كرد كە بە یاوەریی شاندێكی سەركردەكانی چوارچێوەی هاوئاهەنگى سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووە.

لە كۆبوونەوەیەكدا، باسیان لە چەندان دۆسیەی جیاواز كرد، بەتایبەتی پرسی پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق. لەمبارەیەوە هەردوولا دووپاتیان لە گرنگیی بەهێزكردنی گفتوگۆی نێوان هێزە سیاسییەكان كردەوە، بە مەبەستی پێكهێنانی حكوومەتێك كە خزمەت بە تەواوی پێكهاتەكانی عێراق بكات و ڕەنگدانەوەی چاوەڕوانییەكانیان بێت.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا، ڕێكخستنی پێوەندییەكانی هەولێر ـ بەغدا و چارەسەركردنی كێشەكان لە چوارچێوەی بنەما دەستووری و یاسا كارپێكراوەكاندا، تاوتوێ كرا.


وشە - وشه‌