20 هەزار ماڵ لە پارەی كارەبا بەخشران

:: AM:10:40:03/05/2026 ‌
لە بەكارهێنانی كارەبا بۆ مانگی سێ،‌ 20 هەزار ماڵ لە هەرێمی كوردستان هیچ بڕە پارەیەكیان نەداوە و كارەباشیان بە دڵی خۆیان بەكار هێناوە.

ئەمڕۆ یەكشەم سێی ئایار، پڕۆژەی رووناكی بڵاوی كردەوە، بۆ مانگی سێ‌ بەهۆی پاڵپشتییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە، نزیكەی 20,000 ماڵ پسوولەكەیان سفر بوو.

ئەوە لە كاتێكدایە سەرەتای ئەمساڵ سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، بۆ مانگی سێ‌ هەر هاووڵاتییەك لە رێی سەكۆی ئی پسوولە پارەی كارەبا بدات، 20% داشكانی بۆ دەكرێت.

ئێستە لە هەرێمی كوردستان پێنج ملیۆن و 500 هەزار هاووڵاتی كارەبای 24 سەعاتییان هەیە و خەڵك سوودی لێ‌ وەردەگرن بەبێ‌ كێشە.


وشە - رامیار جەواد