پارەی گەنم دەگات

:: AM:09:17:04/05/2026 ‌
حكوومەتی عێراق 100 ملیار دینار بۆ شایستەی جووتیاران خەرج دەكات، لەو بڕەش 12 ملیار و 607 ملیۆن دینار بۆ جووتیارانی هەرێمی كوردستانە.

ئەمڕۆ دووشەم چواری ئایار، نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی كوردستان، بە "وشە"ـی  راگەیاند، حكوومەتی عێراق بڕیاری بە خەرجكردنی 100 ملیار دینار بۆ شایستەی جووتیارانی عێراق داوە، لەو بڕە پارەیەش، 12 ملیار و 607 ملیۆن دینار بۆ جووتیارانی هەرێمی كوردستان خەرج دەكرێت.

زیاتر گوتی، چوار ملیار و پێنج ملیۆن دینار بۆ پارێزگای هەولێر، چوار ملیار و 930 ملیۆن دینار بۆ سلێمانی و سێ‌ ملیار و 672 ملیۆن دیناریش بۆ دهۆك خەرج دەكرێت.

باسی لەوەش كرد، ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو دوای تەواوكردنی رێكارەكان، دابەشكردنی ئەو پارەیە دەست پێ دەكات.

روونی كردەوە، 183 ملیار و 205 ملیۆن پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێم بۆ ساڵی 2025 تا ئێستە لەلای حكوومەتی عێراق ماوە.


وشە - رامیار جەواد