بڕیارە رۆژی پێنجشەم لاهوور شێخ جەنگی ببرێتە بەردەم دادگا و یەكەمین دادگایی بەڕێوە بچێت، پارێزەرەكەشی چەند زانیارییەك ئاشكرا دەكات.
ئەمڕۆ دووشەم چواری ئایار، دانا تەقیەدین ئەندامی تیمی پارێزەرانی لاهوور شێخ جەنگی، بە "وشە"ـی راگەیاند، بڕیارە رۆژی حەوتی ئایار دەكاتە پێنجشەمی ئەم مانگە، یەكەم دادبینی لاهوور شێخ جەنگی بەڕێوە بچێت.
زیاتر گوتی، دادگاییەكە لە دادگای جینایەتی دوو لە سلێمانی بەڕێوە دەچێت.
رۆژی 26ـی نیسان، كەیسی لاهوور شێخ جەنگی قۆناغی لێكۆڵینەوە تەواو بووە، بۆیە دادوەری دادگای ئاسایش رەوانەی دادگای تاوانەكانی دووی كردووە، دادگای تاوانەكانیش دەبێت وردبینی بكات و دوای تەواوبوونی وردبینییەكە، كەیسەكە لەوێ جێگیر دەبێت و دواتر كاتی دادبینی دیاری دەكرێت.
ماوەی هەشت مانگە لاهوور شێخ جەنگی و 19 كەس لە تیمەكەی لەلایەن هێزەكانی یەكێتـی بە پاڵپشتی چەند گرووپێكی عێراق، هێرشیان كردە سەر لالەزار و بەو هۆیەوە دەیان كەس كوژران و چەندان كەسیش گیران.