بۆ بەدووسایدكردنی تەواوی رێگەی نێوان سلێمانی بۆ گەرمیان، كارەكان خەریكە بەرەو تەواوبوون دەچن، ئەمەیش خزمەتێكی كابینەی نۆی حكوومەتە بۆ ئەو سنوورە.
كاركردن بەشێوەیەكی باش لە پڕۆژەی دروستكردنی رێگەی دووسایدی وارماوا- دەربەندیخان بەردەوامە، كە پێكهاتووە لە رێگەیەكی دووساید بە درێژی 10 كیلۆمەتر و نیو، بە تەواوبوونی ئەم پڕۆژەیە، تەواوی رێگەی سلێمانی بۆ گەرمیان دەبێتە دووساید.
ئەوە لە كاتێكدایە لە ساڵی رابردووەوە رێگەی دوسایدی دەربەندیخان بۆ كەلار تەواو كراون، ئەمەیش دەبێتە ئەو ئاواتەی گەرمیانییەكان بۆ ئەو رێگە هەیانبوو، كابینەی نۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆیان دەهێنێتە دی.
پێشتر وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن لە ماوەكانی رابردوودا، چەند جارێك سەردانی پڕۆژەكەی كردووە، دووپاتی كردووەتەوە لەسەر هەرچی زووە تەواوكردنی رێگەی دووسایدی (وارماوا-دەربەندیخان) كە پڕۆژەكە لەلایەن كۆمپانیای بێشكان جێبەجێ دەكرێت.