نێچیرڤان بارزانی و باڵوێزی بەریتانیا دۆخی عێراق تاوتوێ دەكەن

:: AM:11:18:05/05/2026 ‌
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ عیرفان سدیق باڵوێزی بەریتانیا كۆبوونەوە. لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی هاوئاهەنگی و هاریكاریی هاوبەشی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان، بۆ سەرخستنی پرۆسەی سیاسی و پێكهێنانی حكوومەتی داهاتووی فیدراڵی.

ئەمڕۆ سێشەم پێنجی ئایار، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ عیرفان سدیق باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا پرۆسەی سیاسیی وڵات، هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكوومەتی نوێی فیدراڵی، سەردان و دیدارەكانی نێچیرڤان بارزانی لە بەغدا لەگەڵ سەركردە عێراقییەكان، دۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و پێشهاتەكانی ناوچەكە تاوتوێ كران.

هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی هاوئاهەنگی و هاریكاریی هاوبەشی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان، بۆ سەرخستنی پرۆسەی سیاسی و پێكهێنانی حكوومەتی داهاتووی فیدراڵی كە ڕەنگدانەوەی چاوەڕوانییەكانی هاووڵاتییان بێت، بتوانێت ڕووبەڕووی ئاڵنگارییەكان ببێتەوە و سەروەریی وڵات بپارێزێت.

باڵوێزی بەریتانیا دووپاتی كردەوە، وڵاتەكەی بە بایەخەوە لە پێوەندییەكانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان دەڕوانێت و پابەندە بە بەردەوامیی پشتگیریكردنیان. لای خۆیەوە سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پشتگیریی بەریتانیای لە عێراق و هەرێمی كوردستان كرد.

لێكەوتەكانی شەڕ لە ناوچەكە و چەند پرسێكی تری جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە بوو.



وشە - رامیار جەواد