قەیس خەزعەلی: لێكتێگەیشتن لەسەر پێشنیارەكانی پارتی هەیە بۆ پێكهێنانی حكوومەت

:: PM:02:44:05/05/2026 ‌
لە دوای سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا، قەیس خەزعەلی ئەمینداری عەسائیبی ئەهلی حەق لە عێراق رای گەیاند، سەرۆكی هەرێمی كوردستان چەند تێبینییەكی هەبووە لەسەر پێكهێنانی حكوومەت، لە كۆبوونەوەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی تاوتوێ‌ كراوە كە لێكتێگەیشتن لەبارەی زۆربەی پێشنیارەكانی پارتی هەبووە.

لە دوو ڕۆژی رابردوودا، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە بەغدا لەگەڵ تەواوی حزب و لایەنە سیاسییەكان كۆبووەوە. قەیس خەزعەلی سەرباری دڵخۆشی بەو سەردانەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، ئەوە نیازپاكیی پارتییە. 

قەیس خەزعەلی ئەمینداری عەسائیبی ئەهلی حەق لە عێراق رای گەیاند، پێشوازی لە هاتنی نێچیرڤان بارزانی دەكەین بۆ بەغدا، ئەوە پێشاندانی نیازپاكیی پارتی دیموكراتی كوردستانە بۆ پێكهێنان و بەشدارییان لە پێكهێنانی حكوومەت. 

زیاتر گوتی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان چەند تێبینییەكی هەبووە لەسەر پێكهێنانی حكوومەت، لە كۆبوونەوەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی تاوتوێ‌ كراوە كە لێكتێگەیشتن لەبارەی زۆربەی پێشنیارەكانی پارتی هەبووە.



وشە - وشه‌