نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە دیدارێكدا لەگەڵ ئەسعەد عیدانی، پارێزگاری بەسرا، دۆخی پارێزگاكە و پێوەندییەكانی لەگەڵ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستاندا، تاوتوێ كرد.
بەگوێرەی راگەیەنراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، هەردوولا دووپاتیان لە گرنگیی فراوانكردنی ئاسۆكانی هاریكاریی هاوبەش كردەوە، هەروەها بیروڕایان لەبارەی چۆنیەتی سوودوەرگرتن لە ئەزموونە سەركەوتووەكانی پارێزگاكان لە بوارە جیاوازەكاندا گۆڕییەوە.
پرۆسەی سیاسی و دۆخی گشتیی وڵات، تەوەرێكی تری دیدارەكە بوو.