مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە پێوەندییەكی تەلەفۆنییدا لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆكی دەوڵەتی ئیمارات، گفتوگۆیان لەبارەی بەهێزتركردنی زیاتری پێوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و دەوڵەتی ئیمارات و دوایین پەرەسەندنەكانی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەكە كرد.
لە بەشێكی تری پێوەندییەكەدا، سەرۆكی حكوومەت پشتیوانی خۆی بۆ دەوڵەتی ئیمارات دووپات كردەوە و هێرشەكانی ئەم دواییەی سەر ئیماراتی شەرمەزار كرد و هەردوولا دووپاتیان لە پێویستیی سەقامگیری و ئارامیی ناوچەكە كردەوە.