ژمارەی تۆماركراوان لە ئەپڵیكەیشتنی پڕۆژەی رووناكی گەیشتە 900 هەزار

:: PM:01:19:06/05/2026 ‌
زیاتر لە 900 هەزار هاوبەشی كارەبا لە پڕۆژەی رووناكی تۆمار كراون، هاوینی ئەمساڵیش ئەپلیكەیشنی تایبەت بە پڕۆژەكە بەردەست دەبێت. 

ئەمڕۆ چوارشەم شەشی ئایار، تیمی پڕۆژەی "رووناكی" لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایان كردووە، تا ئێستە 900 هەزار هاوبەشی كارەبا (موڵك و شوێنە بازرگانییەكان) لە پڕۆژەكەدا خۆیان تۆمار كردووە.

بەپێی زانیارییەكانی پڕۆژەكە، هەر ماڵێك یان شوێنێكی بازرگانی بە یەك هاوبەش هەژمار دەكرێت. هاوكات دووپات لەوە كراوەتەوە، هەركاتێك هاوبەشێك شوێنێكی نوێی كڕی، یان بوو بە كرێچی تێیدا، پێویستە لەسەری ئەو شوێنە بە ناوی خۆیەوە تۆمار بكات.

باس لەوەش كراوە، رۆژانە هەزاران هاووڵاتیی هەرێمی كوردستان بۆ سوودمەندبوون لە خزمەتگوزارییەكان خۆیان لە پڕۆژەی "رووناكی"ـدا تۆمار دەكەن.

لە راگەیەنراوەكەدا ئاماژە بەوە دراوە، سەرەڕای ئەم ئامارە، بەشێكی هاوبەشان هێشتا خۆیان تۆمار نەكردووە و بەو هۆیەوە سوودەكانی پڕۆژەكەیان لە دەست چووە. هۆكاری ئەمەش بۆ دوو خاڵ دەگەڕێتەوە؛ یەكەمیان نەزانینی ئامانج و سوودەكانی پڕۆژەكەیە، دووەمیشیان نەزانینی چۆنیەتیی پرۆسەی خۆتۆماركردنەكەیە.


وشە - رامیار جەواد