تیمی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر حكوومەتی نوێی عێراق دەگەڕێنەوە، كە بڕیارە هەفتەی داهاتوو دەنگ لەسەر حكوومەتەكەی عەلی زەیدی بدرێت.
ئەمڕۆ چوارشەم شەشی ئایار، سەرچاوەیەكی ئاگەدار، بە "وشە"ی راگەیاند، فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان هەفتەی داهاتوو بۆ دەنگدان لەسەر حكوومەتی نوێی عێراق دەگەڕێتەوە بۆ بەغدا.
ئاماژە بۆ ئەوەیش كراوە، پارتی هاوبەش دەبێت لەو حكوومەتەدا، بۆیە فراكسیۆنەكەی دەبێت بۆ دەنگدان ئامادە بێت.
پێشتر پارتی دیموكراتی كوردستان تیمەكانی حكوومەت و پەرلەمانی لە بەغدا كشاندەوە، بەڵام لە بەیاننامەیەكدا رایان گەیاند، كە ئەوە تەنیا بە مەبەستی راوێژ بووە نەك بایكۆتی پڕۆسەی سیاسی.