بەمەبەستی جوانتركردنی شاری هەولێر، پڕۆژەی دەروازەی هەولێر لە رێگەی هەولێر-كەركووك لە سنووری قوشتەپە دەستی پێ كرد.
ئەمڕۆ پێنجشەم حەوتی ئایار، بژار خدر قایمقامی قوشتەپە بە "وشە"ـی راگەیاند، بە فەرمانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پڕۆژەیەكی گرنگ لە قوشتەپە دەستی پێ كرد.
زیاتر گوتی، بەوپەڕی دڵخۆشییەوە دوێنێ یەكەم ڕۆژی دەستپێكردنی پڕۆژەی دەروازەی هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان لە قەزای قوشتەپە بوو.
دەشڵێت، ئەم پڕۆژەیە هەنگاوێكی گرنگە بۆ پەرەپێدانی ناوچەكە و خزمەتگوزاری باشتر بۆ هاووڵاتییان
پڕۆژەی دەروازەی قوشتەپە، ئەم دەروازەیە بە درێژایی پێنج كیلۆمەتر دروست دەكرێت و دەبێتە جوانترین دەروازە لەسەر ئاستی عێراق، كە هەم دیمەنێكی شارستانی بە قەزاكە دەبەخشێت و هەمیش ئاسانكارییەكی گەورە بۆ هاتوچۆ دەكات.